University of Raparin Logo

خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین، رۆمانێك دەنوسێت

چاپکردن ئیمەیڵ

 
خوێندكارێكی قۆناغی چوارەمی بەشی لەپەروەردەو دەرونزانی کۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین بەناوی (الهام عبداللە) ڕۆمانێک دەنوسێت.
ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە باس لەچیرۆکی ڕاستەقینەی منداڵێکی (١٢)ساڵان دەکات بەناوی (زەین) کە هەوڵدەدات بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکەی و ململانێی ژیان، دۆخی سەختی و پڕ لەمەینەتی ژیان لەقوڵایی دڵی لوبنان کە بەیروتە نیشاندەدات، باس لەنەهامەتی مرۆڤانێک دەکات کە مۆری هەژاری لەناوچاویان دراوە، چیرۆکەکە باس لەپەنابەری، هەژاری، پەروەردەیی، بارودۆخی سیاسی دەکات، بەزمانێکی سادە لەزۆر شوێندا پێماندەڵێت کە خستنەوەی منداڵ بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و بەبێ دابینکردنی پێداویستیە سەرەکیەکان (ڕێز و خۆشەویستی و پەروەردە) چ کارەساتێکە.
وادەردەکەوێت کە زەین لەدادگا سکاڵا لەدژی دایك و باوکی تۆمار دەکات کە ئەویان هێناوەتە دنیا، بەڵام لەڕاستیدا زەین سكاڵا دەکات تاوەکو پێش بەهاتنی قوربانیەکی دیکەی وەکو خۆی و سەحەری خوشکی بگرێ.
دەبێت چەند ئەستێرەی تری وەک زەین لەجیهاندا بونیان هەبێت، خۆزگە ئەم چیرۆکانە تەنها فیلم و نواندن بونایە شتانێکی وا لەجیهاندا بونیان نەبوایە.