ئەمڕۆ یەكشەممە (23 – 1 – 2022) لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین، سیمپۆزیۆمێك دەربارەی شێوازەکانی هه‌ڵسه‌نگاندنی وانه‌وتنه‌وه‌و جێبه‌جێكردن له‌باخچه‌ی منداڵان لەلایەن بەشی باخچەی ساوایان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەهاوكاری یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی رانیەو پشدەر رێكخرا.
لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتاری سەرۆكایەتی به‌شی باخچه‌ی ساوایان لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر سیڤان عومەر پێشكەشكراو دواتریش وتاری راگرایەتی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەلایەن (پ.ی.د. رزگار حاجی صاڵح) پێشكەشكرا.
لەپانێلی یەكەمی سیمپۆزیۆمەكەدا كە لەلایەن (م.ی. ئارام محمد سعید) بەڕێوەبرا، دوو سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (م. زارا ئه‌حمد جاف) سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له‌په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر بەناونیشانی ناساندنی ژینگه‌ی باخچه به‌خوێندكارانی باخچه‌ی ساوایان پێشكەشكرا، سیمیناری دوەمیش لەلایەن (م. په‌یمان بایز حاجی) سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌ردەیی لەپەروەردەی رانیە بەناونیشانی شێوازی نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌باخچه‌ی ساوایان پێكەشكرا.
لەپانێلی دوەمی سیمپۆزیۆمەكەدا كە لەلایەن (م.ی. هیمداد علی حسن) بەڕێوەبرا سیمینارێك دەربارەی شیكردنه‌وه‌ی فۆڕمی نوێی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌پڕۆسه‌ی بینین و جێبه‌جێكردن لەلایەن (م.ی. عزت جلال حسن) پێشكەشكرا.