ئەمڕۆ یەكشەممە (30- 1-2022) لەیاریگای زانكۆی راپەڕین لەكەمپەسی رانیە، یەكەم یاری خولی تۆپی پێی سەرجەم بەشەكانی زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچو.
یەکەم یاری خولەکە لەنێوان بەشەکانی فەلسەفەو بیرکاری ئەنجامدراو لەئەنجامدا بەشی بیرکاری یاریەکەی بردەوە بەئەنجامی 3 بە سفر،
خولی تۆپی پێی سەرجەم بەشەکانی زانکۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و چالاکی ڕۆشنبیری زانکۆ كراوەتەوەو سەرپەرشتیدەكرێت.