University of Raparin Logo

بەشی ئینگلیزی گۆڵبارانی بەشی بایەلۆجی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

لەچوارچێوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەشەكانی زانكۆی راپەڕین، ئەمڕۆ دووشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2022، لەیاریگای زانكۆی راپەڕین دوو یاری بەڕێوەچوون .

یاری یەکەم لەنێوان خوێندکارانی هەردوو بەشی ئینگلیزی و بایەلۆجی بەڕێوەچوو، ئەنجامی یارییەکەش بەگۆڵبارانکردنی بەشی بایەلۆجی (0-12) لەبەرژەوەندی خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی کۆتایی هات.
لەیاری دووەمدا بەهۆی ئامادەنەبوونی خوێندکارانی بەشی زمانی عەرەبی لەناویاریگادا لەکاتی دیاریکراوی یارییەکەدا، ئەنجامەکە (0-5) لەبەرژەوەندی خوێندکارانی بەشی یاسا هەژمارکرا.
خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری سەرپەرشتی دەكرێت.