بەپێی یەكەمین وەشانی ئەمساڵی (2022)ی رانكینی وێبۆماترێكس بۆ زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، زانكۆی راپەڕین ئاستێكی باڵای و پێوانەیی لەرانكی زانكۆكانی كوردستان بەدەستهێنا بەبەراورد بەساڵانی رابردو.
بەپێی یەكەمین وەشانی وێبۆماترێكس لەساڵی (2022)دا زانكۆی راپەڕین پلەی (37) هەمین ئاستبەرزترین زانكۆی لەسەر ئاستی عێراق و پلەی (10)هەمین زانكۆی لەنێوان زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە. هەروەها بەپێی هەمان ریزبەندی لەسەر ئاستی جیهان زانكۆی راپەڕین پلەبەندی (5160)ی وەرگرتوە لەكاتێكدا لەوەشانی تەمموزی ساڵی رابردو (2021)ی وێبۆماترێكس زانكۆی راپەڕین لەسەر ئاستی جیهان لەپلەبەندی (10668) دابو لەنێوان زانكۆكانی جیهاندا.
لەماوەی ساڵانی رابردودا بەپێی ریزبەندی وێبۆماترێكس بۆ زانكۆكان لەسەر ئاستی جیهان زانكۆی راپەڕین بەردەوام لەگەشەی زانستیدابوەو بەپێی داتا بڵاوكراوەكانی وێبۆماترێكس لەساڵی ۲۰۱۹ لەسەر ئاستی جیهان لەپلەبەندی (۲۳۷٦۱) بوەو لەساڵی ۲۰۲۰ لەسەر ئاستی جیهان لەپلەبەندی (۱۳٦٥۰) و لەساڵی ۲۰۲۱ لەسەر ئاستی جیهان لەپلەبەندی (۱۰٦٦٨) بوە و بۆ ئەمساڵی ۲۰۲۲ لەسەر ئاستی جیهان هاتۆتە پلەبەندی (٥۱٦۰) لەناو ریزبەندی زانكۆكان لەجیهاندا كە لەمساڵدا (5508) پلەبەندی لەریزبەندیەكەی وێبۆماترێكسدا هاتۆتە پێش. زانکۆی راپەڕین کاردەکات تا لەداهاتودا بتوانێت لەریزبەندیە نێودەوڵەتیەكانی دیكەشدا ئاستی باش و بەرزتر تۆمار بکات.
بەو بۆنەیەوە، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆمان دەكەین، و رێزو سوپاس و پێزانینی سەرۆكایەتی زانكۆ ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان فەرمانبەرانمان دەكەین، كە رۆڵ و كاریگەرییان هەبوە لەبەرەو پێشبردنی زانكۆی راپەڕین و چونەوە پێشەوەی پلەبەندی رانكی زانكۆمان لەریزبەندی وێبۆماترێكس لەیەكەمین وەشانی ساڵی (2022)دا.