University of Raparin Logo

وێرکشۆپێکی زانستی هۆشیاری دەربارەی ئەنتی بایۆتیک ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

لەچوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی كۆلێژی زانست لە زانكۆی راپەڕین، ئەمرۆ سێشەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٢، هەردوو بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی و بەشی بایۆلۆجی وێركشۆپێکیان بە ناونیشانی (Scientific Awareness about Resistance to Antibiotics) ڕێکخست.

لە وێرکشۆپەکەدا دوو سیمینار بەڕێوەچوون ، سیمیناری یەکەم لەلایەن د.شەهلا محمد عبداللە بە ناونیشانی (Antimicrobial Therapy and Resistance ) پێشکەشکرا.
لە سیمیناری دووەمدا، د.ڕزگار قادر پیرۆت بابەتێکی بە ناونیشانی (Mechanism of Antibiotic Resistance ) پێشکەشکرد .
بە پرسیاری ئامادەبووان و وەلامدانەوەیان لەلایەن پێشکەشکارانی سیمینارەکان ، کۆتایی بە کارەکانی وێرکشۆپەکە هات.