لە سێیەمین ڕۆژی یارییەکانی خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەشەكانی زانكۆی راپەڕین، ئەمڕۆ سێ شەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٢، لەیاریگای زانكۆی راپەڕین دوو یاری ئەنجامدران .
یاری یەکەم کاتژمێر(١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی لەنێوان خوێندکارانی هەردوو بەشی کوردی و جوگرافیا بەڕێوەچوو، ئەنجامی یارییەکەش بەگۆڵبارانکردنی بەشی کوردی (0-10) لەبەرژەوەندی خوێندکارانی بەشی جوگرافیا کۆتایی هات.
یاری دووەمیش کاتژمێر(١١:٠٠) لەنێوان خوێندکارانی ئەندازیاری و بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی بەڕێوەچوو، لە یارییەکەدا کوڕانی بەشی ئەندازیاری توانیان ئەنجامەکە (4-2) لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن و سەرکەوتن بەسەر کوڕانی بەشی تاقیگە تۆمار بکەن .
خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری سەرپەرشتی دەكرێت.