University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی رێزلێنان بە دوو پڕۆفیسۆر بەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢ی شوباتی ٢٠٢٢) لەهۆڵی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، بەئامادەبونی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، رێزلێنانی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بە دوو پڕۆفیسۆری زانكۆی ڕاپەڕین بەخشرا.
لەپای هەوڵە زانستییەكانیان و بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستیان بۆ پلەی پڕۆفیسۆر و هەوڵ و كۆششە زانستیەكانیان لە زانكۆی راپەڕین، رێزلێنانی سەرۆكایەتی زانكۆ بەخشرایە هەریەك لەبەڕێزان (پ.د. شهاب طیب طاهر ) مامۆستا لەكۆلێژی پەروەردە و (پ.د. طلعت محمد طاهر) مامۆستا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین.