ئەمرۆ دووشەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٢، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ،بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و شارەزایانی بواری کارگێڕی، سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین
خولێكی لهژێر ناونیشانی(ڕۆشنبیری کارگێڕی) بۆ فهرمانبهرانی تازە دامەزراو کردەوە.
لە دەستیپێکی خولەکەدا، مامۆستا هەڵمەت رسوڵ سەرپەرشتیاری خولەكە، گرنگی و ئامانجەكانی خولی پەرەپێدانی توانای فەرمانبەرانی بۆ ئامادەبوان روونكردەوە.
دواتر بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆ، وتەیەکی پێشکەشکرد، تیایدا وێڕای پیرۆزبایی خۆی و سەرۆکایەتی زانکۆ لەو فەرمانبەرانەی کە لەسەر میلاکی زانکۆ دامەزراون، دواتر دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی خولەکە کرد و پاڵپشتی خۆی بۆ ھەنگاوی لەم جۆرە دەربڕی، هەروەک بەگرنگیەوە باسی لە تەوەرەکانی خولەکە کرد بە تایبەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە تازە ئاشنای کاروباری کارگێڕی دەبن، لەکۆتایدا هیوای سەرکەوتن و پەرەپیدانی تواناکانیانی بۆ فەرمانبەرانی خواست.
جێی باسە، وانەکانی خولەکە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت، لە هەفتەی یەکەمدا فەرمانبەران بە بابەتەکانی بواری کارگێڕی و یاسایی و توانا مرۆییەکان ئاشنا دەکرێن، لە هەفتەی دووەمدا لەبواری زانستی کۆمپیوتەر و ئایتی زانیارییان پێدەدرێت.
وانەکانی ئەم هەفتەیە پێکهاتووە لە (یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران) لەلایەن مامۆستا ابراهیم شارەزای بواری یاسا پێشکەش دەکرێت، پاشان بەڕێز پ.ی.د. احمد محمود یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لەتەوەرێکدا باس لە ئامانجەکانی خولەکە و پەرەپێدانی توانای کارگێڕی فەرمانبەران دەکات، لە وانەیەکی دیکەدا د.شێروان حسێن شارەزای بواری زمان، فەرمانبەران بە شێوازی نوسینی نوسراوی فەرمی ئاشنا دەکات، پاشان پ.ی.د. ئاراز ڕەمەزان لە سیمینارێکدا باس لە ئەتەکێتی فەرمانبەران و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دەوروبەردا دەکات، دواتر لەبەردەوامی وانەکانی خولەکەدا بەهاوبەشی مامۆستا خەلیل و مامۆستا لقمان شارەزایانی بواری سەرچاوە مرۆییەکان، لەوانەیەکی هاوبەشدا یاسای ڕاژەی شارستانی بۆ فەرمانبەران باس دەکەن.
پاشان لە سیمینارێکی هاوبەشی دیکەدا هەردوو مامۆستا خەلیل و مامۆستا هەڵمەت ڕسول باس لە جۆرەکانی مۆڵەت و پەیکەری ڕێکخستنی زانکۆ بە فەرمانبەران دەناسێنن، هەروەک کۆتا وانەی هەفتەی یەکەمی خولەکە لەلایەن مامۆستایان سۆران عوسمان و هەڵمەت رسول لەبارەی مافە داراییەکانی فەرمانبەرانەوە پێشکەش دەکرێت و بەمجۆرە هەفتەی یەکەمی خولەکە کۆتایی دێت .