لەمیانەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەشەكانی زانكۆی راپەڕین، ڕۆژی سێ شەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٢، لەیاریگای زانكۆی راپەڕین کوڕانی بەشی جوگرافیا ڕووبەڕووی کوڕانی بەشی ئەندازیاری بوونەوە.
لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان و دەسپێکی یارییەکە، کوڕانی بەشی جوگرافیا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و توانیان بەئەنجامێکی گەورە(٦-١) سەرکەوتن بەسەر کوڕانی بەشی ئەندازیاری تۆماربکەن و یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری سەرپەرشتی دەكرێت.