بنكەی ڤاكسین لەزانكۆی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەكاتەوە كە دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە یان چاوەڕوانی وەرگرتنی دۆزی دووەمی ڤاکسینن دەتوان سەردانی بنکەی زانکۆ بکەن لەسەرۆکایەتی زانکۆ نهۆمی یەكەم.
بنکەی ڤاکسین لەئێستادا دەستیان بەکارەکانیان کردۆتەوەو سبەی رۆژی یەکشەممە (13ی شوباتی 2022) خزمەتگوزاری کوتان بەردەست دەبێت.
هەروەها ئەو کەسانەی خوازیارن دۆزی سێ (۳) وەربگرن دەتوانن سەردان بکەن.
تێبینی: دۆزی ۳ دوای ٦ مانگ لە دۆزی ۲ وەردەگرێت
"خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن"