University of Raparin Logo

بەشی ئینگلیزی و بیرکاری سەرکەوتنیان تۆمارکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

لە میانی یارییەکانی خولی تۆپی پێی بەشەكانی زانكۆی راپەڕین، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢، لەیاریگای زانكۆی راپەڕین دوو یاری ئەنجامدران.

لە یاری یەکەمدا خوێندکارانی هەردوو بەشی ئینگلیزی و کۆمپیوتەر ڕووبەڕووی یەکبوونەوە، یارییەکەش بە ئەنجامی(٣-١) لەبەرژەوەندی خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی کۆتایی هات.
لە دووەم یارییدا، کە لە نێوان خوێندکارانی هەردوو بەشی بیرکاری و کیمیادا بەڕێوەچوو، لەم یارییەدا خوێندکارانی هەردوو بەش بەئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و هەردوولا سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە (0-0) کۆتایی هات، بۆ دیاریکردنی تیپی سەرکەوتوو ناوبژیوانی یارییەکە بڕیاری لێدانی یەکلاکەرەوەی دا ، خوێندکارانی بەشی بیرکاری توانیان بە ئەنجامی (٣-٢) سەرکەوتن تۆمار بکەن و خۆیان بگەیەننە قۆناغی داهاتوی خولەکە .
خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و چالاکی ڕۆشنبیری سەرپەرشتی دەكرێت.