University of Raparin Logo

خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین کتێبێکی بەچاپ گەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

خوێندكارێكی قۆناغی چوارەمی بەشی جوگرافیا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی راپەڕین بەناوی (هاوڕێ والی احمد) کتێبێک لە بواری جوگرافیا بەناونیشانی (جوگرافیای گوندی تاسڵوجەی شارەزوور) دەنوسێت.

جێی باسە، هاوڕێ لە ناوەڕۆکی کتێبەکەدا پێکهاتەی جوگرافیای گوندی تاسڵوجەی شارەزوور دەخاتەڕوو، هەروەک کتێبەکە لەپێنج بەش پێکهاتووە لەبەشی یەکەمدا باسی مێژووی گوندەکە و ئاوەدانکردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەکانی دەکات، لەبەشی دووەمی کتێبەکەدا باس لە تایبەتمەندییە سروشتییەکانی گوندی تاسڵوجە کراوە، هەروەها لەبەشەکانی سێیەم و چوارەم پێنجەم بەشێوەیەکی گشتی باس لە گوندی تاسڵوجەی شارەزوور کراوە لە چوارچێوەی جوگرافیای لادێ دا، لەگەڵ ژینگەی گوندەکە و ژمارەی دانیشتوان و گرنگترین ئەو خزمەتگوزاریانەی کە بۆ گوندەکە ئەنجامدراون.
جێی ئاماژەیە، ئەم کتێبە لە (٣٣٥) لاپەڕە پێکهاتووە، کاری بەچاپ گەیاندنی لەلایەن چاپخانەی چوارچرا لە شاری سلێمانی بۆ ئەنجامدراوە .