ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢، بەڕێز (ئاشتی عەبداللە) بەرپرسی بەشی جێندەر لەنوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت، بەیاوەری بەڕێز (عمید سەرکەوت عومەر احمد) بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان-سلێمانی، سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد.
لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان، پێشوازیان لێکرا.
پاشان لەسەرۆکایەتی زانکۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لەکوبونەوەکەدا کە مامۆستا (جوتیار اسماعیل جمال) بەرپرسی سەنتەری جێندەرناسی لەزانکۆی ڕاپەڕین ئامادەی بو، تیایدا تاوتوێی ژمارەیەک پرسی پەیوەندیدار بەبابەتی جێندەری کرا لەدەڤەری راپەڕین.