ئەمڕۆ سێ شەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی زانستی لەژێرناونیشانی (حظوظ اللغة العربية في العمل الحر) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ ڕێکخست .
لە دەستپێکی وێرکشۆپەکەدا، م.ی خدر عبداللە خدر وتەیەکی پێشکەشکرد.
پاشان بەڕێز پ.ی.د. رزگار حاجی صاڵح راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە وتەیەکدا: وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، بەگرنگیەوە باسی لە ڕۆڵی زمان و بەتایبەت زمانی عەرەبی کرد لە کاری سەربەخۆدا، هەروەک سوپاسی ڕێکخەرانی وێرکشۆپەکەی کرد.
دواتر مامۆستا توانا قادر صابر سەرۆکی بەشی عەرەبی لە وتەیەکدا: سوپاسی ئامادەبووان و پاڵپشتی ڕاگرایەتی کۆلێژی کرد بۆ ڕێکستنی چالاکی بەشەکەیان .
لە وێرکشۆپەکەدا، سێ سیمینار پێشکەشکران، لە سیمیناری یەکەمدا پ.ی. ابراهیم عبدالرحمن محمد تەوەرێکی بەناونیشانی ( اللغة العربية والمؤسسات الٳعلامیة) پێشکەشکرد.
پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن م.ی. تەرزە نورالدین نجم الدین بەناونیشانی (الترجمة وٲسالیبها الحدیثة ) پێشکەشکرا.
دواتر سیمیناری سێیەم و کۆتایی لەلایەن د.علاء صبري دحام، بەناونیشانی ( اللغة العربية والتجارة ) پێشکەشکرا.
بە گفتوگۆ و سەرەنجی ئامادەبوان لەسەر تەوەرەکان و بەخشینی سوپاسنامەی ڕاگرایەتی بە توێژەران، کۆتایی بە کارەکانی وێرکشۆپەکە هات.