ئەمڕۆ سێشەممە (١٥/٢/٢٠٢٢)، له‌هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردەی كەمپەسی قەڵادزێ، گفتوگۆی توێژینەوەی ماسته‌ری خوێندكاری باڵا (ڕۆژان قادر ابوبکر) خوێندکاری ماستەر لەزانکۆی راپەڕین-کۆلێژی پەروەردە، به‌شی زمانی کوردی- زمان، به‌ناونیشانی : (مۆڕفێمەکانی بەندی داڕشتن لەزمانی کوردی‌دا) ئەنجامدرا.
له‌كۆتایی گفتوگۆیه‌كه‌دا توێژینەوەی ماسته‌رەكە له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبو لەبەڕێزان( پ.د. ئومێد بەرزان برزۆ) زانکۆی گەرمیان، سەرۆکی لیژنە. (پ.د. صباح موسی علی) زانکۆی کەرکوک، ئەندامی لیژنە. (پ.ی.د. شێروان حسین حمد) زانکۆی راپەڕین، ئەندامی لیژنە. (پ.د. شهاب طیب طاهر) زانکۆی ڕاپەڕین، ئەندام و سەرپەرشتار.