University of Raparin Logo

هەلێکی بەشداری لە هەفتەی بەنێودەوڵەتیکردن لە زانکۆی مەساریک لە چیک

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی مەساریک لە وڵاتی چێک، دەرفەتی بەشداریکردن دەڕەخسێنێت بۆ (١) فەرمانبەر ستافی زانکۆ بۆ بەشداریکردن لە هەفتەی بەنێودەوڵەتیکردن لە زانکۆی ناوبراو لە وڵاتی چیک کە لە ٦-١٠ی مانگی حوزەیران بەڕێوەدەچێت. زانکۆی ڕاپەڕین هیچ خەرجیەک بۆ بەشداربوو ناگرێتە ئەستۆ؛ بەشدار بوو تەنها سودمەند دەبێ لە پارەی پڕۆژەکە کە زانکۆی میواندار دابینی دەکات.

مەرجەکانی بەشداریکردن بۆ ئەو بەڕێزانانەی خوازیارن داواکاری پێشکەش بکەن:
١. پێویستە داواکار ئاستی زمانی ئینگلیزی باش بێت و لە (B2) کەمتر نەبێت، پاڵپشت بە بڕوانامە نێودەوڵەتیە ستانداردەکانی وەک IELTS و TOEFL ، هتد.
٢. پێشتر سودمەند نەبووبێت لە هیچ پڕۆگرامێکی هاوشێوە.
٣. پیشکەش کردن بۆ فەرمانبەرانە.
٤. دڵسۆزی فەرمانبەر و ڕۆڵی لە پێشخستنی زانکۆ لەبەرچاو دەگیرێت. بۆ ئەم مەبەستە باشتر وایە خوازیار بە نوسراوێک ئاڕاستەی بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی بکات و لەوێشەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندەیەکان بکرێت.
ڕێکارەکانی پێشکەش کردن:
هەنگاوی یەکەم: پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ بەڕێوەبەرایتی پەیوەندیەکان لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی هاوپێچ تاوەکو ڕۆژی شەممە ١٩-٢-٢٠٢٢ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ. لینکی فۆڕم https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfMcHnT3nxFNI4AjBqoVJyubcvcddMJL4gYkInUWrivUdAK-g/viewform?usp=sf_link
هەنگاوی دووەم: چاوپێکەوتن لە بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندیەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ ڕۆژی دوو شەممە ٢١-٢- ٢٠٢٢کاتژمێر ٩ ی بەیانی ئەنجام دەدرێت (تەنها ئەوانەی ئاگادار دەکرێنەوە).
هەنگاوی سێیەم: دوای دەرچوونی ناوەکان، کاندیدکراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان دەکات لە ڕۆژی چوار شەممە ٢٣-٢-٢٠٢٢، بۆ بەرچاو ڕوونی و ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان وەک گرێبەستی ناردن و ئەنجامدانی دەستەبەری دارایی.

چاوپێکەوتن:
ناونیشان: بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، سەرۆکایەتی زانکۆ، نهۆمی سێیەم.
پەیوەندی: Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
Mobile: 07502659191

هاوپێچ