University of Raparin Logo

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر بەڕێوەچو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (20/ 2 / 2022)، له‌هۆڵی سەنتەری زمان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی توێژینەوەی ماسته‌ری (شوان شێخە قەرەنی) به‌ناونیشانی (كاریگەری ململانێی ناوخۆیی میرانی بابان لەسەر بارودۆخی ئابوری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری) ئەنجامدرا.

له‌كۆتایی گفتوگۆكه‌دا توێژینەوەی ماسته‌رەكە له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان: ( پ.ی.د. بەختیار سعید محمود) زانکۆی سەڵاحەددین، سەرۆکی لیژنە.(پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مصطفی) زانکۆی راپەڕین، ئەندامی لیژنە. (پ.ی.د. نزار ئەیوب حسن) زانکۆی زاخۆ، ئەندامی لیژنە. (د. هاوكار محی الدین جلیل) زانکۆی ڕاپەڕین، ئەندام و سەرپەرشتار.