University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، چەند كتێبێك بڵاودەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

پرۆفیسور دکتۆر (حسن حسین صديق) مامۆستا لەبەشی فەلسەفەی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، چوار كتێبی تازەی چاپ و بڵاوكردنەوە. كە کتێبەكان لەلایەن زانکۆی ڕاپەڕینەوە، هەڵسەنگاندنی زانستیان بۆ کراوە.

یەكێك لەكتێبەكان بەناونیشانی: زانست و مێتافیز-كەو تیایدا نوسەر تیشكی خستۆتە سەر خوێندنەوەیەكی هاوچەرخ بۆ: جیهان، گەردوون، بوون، لەژێر رۆشنایی تیۆرە زانستیەكاندا. هەروەها كتێبێكی دیكەی بەناونیشانی: فەلسەفەی فێركردنی بیركردنەوە بڵاوكردۆتەوە، و كتێبی سێیەمیش بەناونیشانی: دەربارەی فەلسەفەی پزیشك-یە، و كۆتا كتێبی نوسەر بەناونیشانی: دەروازەیەك بۆ تیۆری زانین: زانین لەنێوان فەلسەفەو ئاییندا، بڵاوبۆتەوە.
نوسەر لەماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین كتێب و توێژینەوەی زانستی لەبواری فەلسەفەدا چاپ و بڵاوكردونەتەوە، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە پیرۆزبایی لەناوبراو دەكەین لەبڵاوكردنەوەی چوار كتێبی تازە لەبواری فەلسەفەدا، كە خزمەتێكی زۆر بەكتێبخانەی كوردی و بواری فەلسەفە دەكات، و هیواخوازین ناوبراو بەردەوام بێت لەكارە زانستیەكانیدا.