زانكۆی راپەڕین و كۆیە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی هاوبەش دەربارەی هەقە لەسێبەری مێژوودا رێكدەخەن
راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین
كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەقە لەسێبەری مێژوودا بەهاوبەشی زانكۆی راپەڕین و زانکۆی کۆیەو بەچاودێر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرۆژانی ٢٣-٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ بەبەشداری توێژەرانی ناوخۆ و بیانی رێكدەخرێت.
لەرۆژی یەكەمی كۆنفڕانسەكەدا لەدوای کردنەوەی کۆنفڕانس، وتاری كۆنفڕانس وتاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پێشكەشدەكرێن و فیلمێکی دۆکیومێنتاری و فیلمێكی ئەنیمەیشن لەبارەی هەقەوە نمایشدەكرێن، دواتریش وتەی بەهێرهاتنی خانەقاە لەلایەن مامۆستا (عوسمان)ەوە پێشكەشدەكرێت، و دواتریش بابەتێك لەلایەن (پ. ی. د. حەیدەر لەشکری) بەڕێوبەری کۆنفڕانس دەربارەی "بۆ لەهەقە بکۆڵینەوە، نەکەوینە تەقە؟" پێشكەشدەكرێت.
هەر لەرۆژی یەكەمدا لە دانیشتنی گشتی ژمارە (1)دا كە لەلایەن (د. بنار جەودەت) بەڕێوەدەبرێت، و لەلایەن (پ. د. میشێڵ لیزێنبێرگ) كە لەهۆڵەنداوە بانگهێشتكراوە بابەتێك دەربارەی: هەقە لەڕوانگەیەکی بەرواردکارییانەوە – ئەرثۆدۆکسی، هیترۆدۆکسی و دەوڵەتی مۆدێرن پێشكەشدەكرێت. دواتریش لەلایەن (د. توماس شمیدینگەر) كە لەنەمساوە بانگهێشتكراوە بابەتێك دەربارەی :کۆمەڵگەی هەقە–بزوتنەوەیەکی نا نەریتییانە بەڕیشەی سۆفییانە پێشكەشدەكرێت. هەروەكچۆن لەلایەن (د. عەلی عەسكەری) بابەتێك بەناونیشانی كۆڕەوی یاروەلی پێشكەشدەكرێت.
دواتریش پێشانگای وێنەی مێژوویی دەكرێتەوە.
هەر لەرۆژی یەكەمداو لەدانیشتنی ژمارە (2)دا بەناونیشانی لەڕیشەوە بۆ هەڵوێست، كە لەلایەن (پ. د. حسن حسێن صدیق) مامۆستا لەزانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەدەبرێت، چەند بابەتێك پێشكەشدەكرێن، لەلایەن (پ. د. نادر کریمیان سردشتی) بابەتێك دەربارەی: پژوهشگاه میراث فرهنگی و گردشگری؛ شیخ احمد سردار برزنجی (سرسلسله صوفیان حقه) پێشكەشدەكرێت، هەروەها لەلایەن (پ. د. جەواد فەقێ عەلی) مامۆستا لەزانکۆی کۆیە، بابەتێك دەربارەی: کەڵبەش و هەقە – توێژینەوەیەکی بەراوردکاریی پێشكەشدەكرێت، و لەلایەن (پ. د. سامان حسێن ئەحمەد) مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی بابەتێك دەربارەی: هەڵسەنگاندی تێڕوانینەکانی ئێدمۆنس بۆ بزووتنەوەی هەقە لەبەر ڕۆشنایی سەرچاوە مێژووییەکاندا پێشكەشدەكرێت.
لەدانیشتنی ژمارە (3)ی رۆژی یەكەمدا لەژێر ناونیشانی پاشخانی تەریقەتییانە؛ نەقشبەندی كە (پ. د. هشیار زکی) مامۆستا لەزانكۆی كۆیە بەڕێوەدەبات، لەلایەن (م. عەبدوڵڵا قەرەداغی) بابەتێك دەربارەی: مەولانا خالید و دەوڵەت، دەخرێتەڕوو و دواتریش لەلایەن (م. ی. نێچیروان جاسم وەلی) مامۆستا لەزانكۆی سەڵاحەددین بابەتێك بەناونیشانی: بارگۆڕان (تحول) لەسۆفیزمەوە بۆ بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی – هەقە وەک نمونە پێشكەشدەكرێت و لەلایەن (م. سید سعید حسینی) دانشجوی دکتری تاریخ و تمدن ملل اسلامی در دانشگاه تهران بابەتێك دەربارەی: فعالیتهای سید عبدالله بلبری در چهارچوب تعامل نقشبندیان با جامعە کردی پێشكەشدەكرێت، هەروەها (ئاوات مەحمود صاحب نەقشبەندی) لەوەزارەتی ئەوقاف بابەتێك بەناونیشانی: دونیانەویستی (الزهد) لای نەقشبەندیەكانی كوردستان پێشكەش دەكات.
لەدانیشتنی ژمارە (4)ی هەمان رۆژدا بەناونیشانی هزری سیاسی و کۆمەڵایەتیی هەقەکان، كە لەلایەن (د. هاوکار محی الدین جلیل) مامۆستا لەزانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەدەبرێت، چەند سیمینارێك پێشكەشدەكرێن، سەرەتا (پ. د. سەروەر عەبدولرەحمان عومەر) لەئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان، بابەتێك بەناونیشانی: بزوتنەوەی هەقە هەوڵێكی خۆماڵی لەپێناو دادی كۆمەلایەتیدا - "لیكۆلینەوەیەكی بەراوردكارییە لەنێوان بزوتنەوەی هەقەو بزوتنەوە چەپەكانی تری كوردستان"، و لەلایەن (پ. ی. د. عبدالرحمن كريم درويش) مامۆستا لەزانكۆی سۆران بابەتێك بەناونیشانی: الاطار العام للفكر السياسي لحركة حقة - دراسة وصفية تحليلية، دواتریش لەلایەن (م. ی. کاوە تەیب جەلال) مامۆستا لەزانکۆی کۆیە بابەتێكی دیكە دەربارەی: هەقە لەنێوان گۆڕانی کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژیای سیاسیدا پێشكەشدەكرێن.
لەرۆژی دووەمی كۆنفڕانسەكەدا لە(24ی شوباتی 2022)دا چەند دانیشتنێك بەڕێوەدەچن، لەدانیشتنی ژمارە (1)دا لەژێر ناونیشانی کەسێتی و ڕووداو كە لەلایەن (پ. د. جواد فەقێ عەلی) مامۆستا لەزانکۆی کۆیە، بەڕێوەدەبرێت، چەند بابەتێك پێشكەشدەكرێن، سەرەتا (پ. ی. د. حەیدەر لەشکری) مامۆستا لەزانکۆی کۆیە، بابەتێك دەربارەی: شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەو داهێنانی ڕەوتی ئایینی لەنێو تەریقەتدا. و دواتر لەلایەن (پ. ی. د. قارەمان نادر) مامۆستا لەزانکۆی کۆیە، بابەتێك دەربارەی: ڕەهەندەکانی پشت دەستگیرکردنی مامەڕەزا لەنێوان مێژووی نوسراو و زارەکیدا. و هەروەها لەلایەن (م. ڕێبوار حەمە تۆفیق) مامۆستا لەوەزارەتی پەروەردە بابەتێك بەناونیشانی: حەمەسورى کڵاوقوت، شێتێکى پەیامهێن، نەخوێندەوارێکى زانا، پێشكەشدەكرێن.
لەدانیشتنی ژمارە (2)دا بەناونیشانی هەقە – بەراوردکاریی (هەقە و بەهائییەکان) كە لەلایەن (د. مهدی صالح سلێڤانی) مامۆستا لەزانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت، چەند بابەتێك پێشكەشدەكرێن، سەرەتا (پ. د. نادر کریمیان سردشتی) بابەتێك دەربارەی: پژوهشگاه میراث فرهنگی و گردشگری - تهران، پیوند طریقت حقه با بها الله رهبر بهائیان. و دواتر (پ. د. فرست مرعي) لەزانكۆی زاخۆ بابەتێك بەناونیشانی: جذور البهائية الشيعية وحقة النقشبندية؛ الأواصر الفكرية المشتركة - دراسة وتحليل. و هەروەها لەلایەن (پ. د. جواد فقى علي و م. كامران جمال محمد) كە مامۆستان لەزانکۆی کۆیە، بابەتێك بەناونیشانی: ڕايەڵەی هزريی و بيرو باوەڕیيەكانی نێوان بەهائيیەكان و بزوتنەوەی هەقە. پێشكەشدەكرێن.
لەدانیشتنی ژمارە (٣)دا بەناونیشانی هەقە – بەراوردکاریی (هەقە و ئەوانیتر) كە لەلایەن (پ. ی. د. سەلام نەسڕەدین محەمەد) مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی، بەڕێوەدەچێت، چەند بابەتێك پێشكەشدەكرێن، سەرەتا لەلایەن (پ. ی. د. حلمی رسول رضا) مامۆستا لەزانکۆی ڕاپەڕین، بابەتێك بەناونیشانی: چەمکی ڕزگاربوون لەئایینی مەزدەکی و ئایینەکانی هیندستان و بزوتنەوەی هەقە – لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکارییە. پێشكەشدەكرێت، دواتر لەلایەن (ایوب محمود محمد گازرانی)، بابەتێك دەربارەی: کمون پاریس و کومەله یکسان زیستی حقه. پێشكەشدەكرێت، هەروەها لەلایەن (م. ی. كامەران جەمال بابان زادە) مامۆستا لەوەزارەتی پەروەردە بابەتێك بەناونیشانی: سەرچاوەی دیدو بۆچوونەکانی بزوتنەوەی هەقە، پێشكەشدەكرێت، و لەلایەن (م. هێمن مەلا كەريم بەرزنجى) مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و (م. عومەر مەلا كەريم بەرزنجى) لەوەزارەتی تەندروستی بابەتێك بەناونیشانی: هەقە لەنێوان مەلاى گەورەو موحەمەد سوڵتانی، پێشكەشدەكرێت.
لەكۆتا دانیشتنی كۆنفڕانسەكەشدا دانیشتنی ژمارە (4) بەناونیشانی هەقە لەچەند وێستگەیەکی مێژووییدا كە لەلایەن (د. قادر محمد محمد) مامۆستا لەزانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەدەبرێت، چەند بابەتێك پێشكەش دەكرێن، سەرەتا لەلایەن (پ. ی. د. ئاراس عبد الرحمن مستەفا) مامۆستا لەزانکۆی ڕاپەڕین بابەتێك دەربارەی: بزوتنەوەی هەقەو دۆخی ژیانی هەقەکان و دروستبوونی ناکۆکی لەنێوانیاندا. پێشكەشدەكرێت، دواتر لەلایەن (م. شیلان شریف) مامۆستا لەزانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی بابەتێك پێشكەشدەكرێت بەناونیشانی: هەڵوێستى بزوتنەوەى حەقەكان لەخەباتى چەكداری سياسى كوردستان لەساڵانى 1961-1991. و هەروەها لەلایەن (ئیدریس عەبدوڵڵا ئۆمەرگومبەتی) لەوەزارەتی پەروەردە بابەتێك بەناونیشانی: ماڵباتێن هەقە لەئۆمەرگومبەت - توێژینەوەیەكی شیكارییە. پێشكەشدەكرێت.