ئەمڕۆ (23ی شوباتی 2022) مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەشداری لەکۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کرد.
مامۆستا ژوان محمد خالد مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین، بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەشداری لەكۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ( 8th International Engineering Conference on Advances in Computer and Civil Engineering) کە بەھاوبەشی نێوان زانکۆی پۆلەتەکنیکی ھەولێرو زانکۆی تیشک رێکخرابو،
توێژەرەكەی زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی (Urine Sediment Analysis by Using Convention Neural Network) بەشداری كۆنفڕانسەكە بو و لەتوێژینەوەكەیدا ئەلگۆریثمی دیپ لێرنیگ بەکارھاتووە بۆ شیکردنەوەو ناسینی ھەندێ لەپێکھاتەی ناو میز کە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەیاناسێتەوە.