University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی هاوبەشی دەربارەی هەقە لەسێبەری مێژوودا ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین

لەرۆژانی ٢٣-٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢، بەبەشداری توێژەرانی ناوخۆ و بیانی زانكۆی راپەڕین و زانكۆی كۆیە، بەچاودێر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەهاوبەشی كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی (هەقە لەسێبەری مێژوودا) ئەنجامدا.

لەسەرەتای كردنەوەی كۆنفڕانسەكەدا وتاری كۆنفڕانس و وتاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پێشكەشكراو چەند بابەتێكی پەیوەست بەهەقە پێشكەشكران.
جێی باسە، كۆنفڕانسەكە دوو رۆژی خایاندو لەرۆژی یەكەمدا لەچوارچێوەی (٤) پانێلدا (١٢) توێژینەوەی زانستی لەلایەن توێژەرانی ناوخۆ و دەرەوە پێشكەشكران و لەکۆتایی پانێلەكاندا لەلایەن بەشداربوانەوە گفتوگۆی توێژینەوەكان كرا، هەر لەرۆژی یەكەمدا پێشانگایەكی فۆتۆیی مێژوویی دەربارەی بزوتنەوەی هەقە كرایەوە.
لەرۆژی دوەمی كۆنفڕانسەكەدا لەچوارچێوەی (٤) پانێلدا (١٣) توێژینەوەی زانستی لەلایەن توێژەرانی ناوخۆ و دەرەوە پێشكەشكران و لەچوارچێوەی پانێلەكاندا لەلایەن بەشداربوانەوە گفتوگۆی توێژینەوەكان كرا.
لەدانیشتنی گشتی كۆتایی كۆنفڕانسەكەشدا ڕاپۆرتی لێژنەی زانستی کۆنفڕانس خرایەڕو و بڕوانامەی بەشداربونیش بەسەر توێژەراندا دابەشكراو كۆتایی بەكارەكانی كۆنفڕانس هات.