University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمی كۆڕۆناو نەوە جیاوازەكانی و دووبارە راهێنانەوەی سییەكان بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (27ی شوباتی 2022) لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین، كۆلێژی پەرستاری سیمپۆزیۆمێكی زانستی بەناونیشانی (كۆڕۆناو نەوە جیاوازەكانی و دووبارە راهێنانەوەی سییەكان) رێكخست.

لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتەی راگری كۆلێژی پەرستاری لەلایەن بەڕێز (پ.د. سەنا حسن عبدالصاحب) پێشكەشی ئامادەبوان كرا.
دواتر لەپانێلێكدا چەند سیمینارێك پێشكەشكران، كە لەلایەن (م.ی. پێشڕەو خدر ابراهیم) مامۆستا لەكۆلێژی پەرستاری بەڕێوەبرا، سیمیناری یەكەم لەلایەن هەریەك لە (د. كاروان همزە حمە) بۆرد لەنەخۆشیەكانی هەناو و (د. كامەران حسن محمد) بۆرد لەنەخۆشیەكانی هەناو، بەناونیشانی (كۆڕۆنا و نەوە جیاوازەكانی) پێشكەشكرا، دواتر لەلایەن (م.ی. نەبەز علی احمد) پسپۆڕی چارەسەری فیزیایی، سیمینارێك دەربارەی ( راهێنانەوەی سییەكان) پێشكەشكرا.