University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی رێكدەخات

چاپکردن ئیمەیڵ

لەهەفتەی چالاکی هۆشیاری گەشەپێدانی بەردەوامی ۲۰۲۲دا بەشی یاسا و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لەزانكۆی راپەڕین وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ڕێکدەخەن.

وێركشۆپەكە بەهاوکاری فاکەڵتی یاسای زانکۆی "سەینت کلیمێنت ئۆهریدسکی مەکدۆنیا باکوور، و بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر پەیمان ڕەمەزان مامۆستا لەبەشی یاسا بەناونیشانی گەشەپێدانی بەردەوام ڕیکدەخرێت، كە وێركشۆپەكە بەشێکە لەهەفتەی چالاکیەکانی دامەزراوەی ((University Global Coalition لەلایەن زانکۆی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا سەرپەرشتی دەكرێت.
وێركشۆپەكە بەبەشداری توێژەرانی نێودەوڵەتی رێكخراوەو فۆکەس دەخاتە سەر پێنچ ئامانجی سەرەکی گەشەپێدانی بەردەوام کە بەشێکن لەو ۱۷ ئامانجانەی کە نەتەوە یەکگرتوەکان لەئەجێندای ۲۰۳۰ دایناون لە گرینگترینیان:
• بنبڕکردنی هەژاری، بێ هەژاری
• تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی
• کوالێتی پەروەردە
• یەکسانی ڕەگەزی
• کەم کردنەوەی نایەکسانیەکان
کامپەینی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی بەردەوام لە ۲۸ی شوبات دەستپێدەکات تاکو ٤ی ئادار، و ٥۰ دامەزراوەی ئەکادیمی و رێکخراوەیی بەچەندین چالاکی جیاواز بەشدارن بۆ یەکەمجاریشە زانکۆیەکی کوردستان و عیراق بەشداربێت لەناو ئەو چالاکیە نێودەوڵەتیەدا.
وێركشۆپەكە یەک ڕۆژ دەخایەنێت و بۆ خۆتۆمارکردن کلیکی ئەو بەستەرەی خوارەوە بکەن:
https://docs.google.com/forms/d/1OEsX9fyz8Z5Eh9G88KEr9Yz7ihHqYP1KC9QuuSiqh1M/viewform?ts=621593ff&edit_requested=true

بۆ بەشداریکردن لەڕۆژی وێركشۆپەکەدا لەڕێگای گووگل میتەوە بەشداربن لەو لینكەوە: https://meet.google.com/dgi-wfet-zog

 

کارنامەی وێركشۆپ