بەشی سامانی ئاژەڵی لەکۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانكۆی راپەڕین، وێرکشۆپێکی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، لەژێر ناونیشانی "سیستەمەکانی چاودێریکردنی نەخۆشی لە تەندروستی ئاژەڵدا - Surveillance Systems in Animal Diseases" لەرۆژی (24ی شوباتی 2022)دا ئەنجامدا.
وێرکشۆپەکە لەدوو پانێڵ پێكهاتبوو، لەپانێڵی یەکەمی وێرکشۆپەکە كە لەلایەن (م. کمال احمد خدر)، مامۆستا لەبەشی سامانی ئاژەڵی، بەڕێوەبرا، دوو سیمیناری تێدا پێشكەشكرا، سیمیناری یەکەم لەلایەن (م. عمر ناصر ملا)، پسپۆڕی بواری خاك و ئاو، بەناونیشانی "کاریگەری پیسبوونی ژینگە و گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر سامانی ئاژەڵی - Environmental Pollution and Climate Change Effects on Animal " پێشکەشکرا.هەروەها سیمیناری دووەم لەلایەن (د. کارزان عمر محمد)، لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی، بەشی پلاندانان، لەژێر ناونیشانی "نەخۆشیە درمەکانی ئاژەڵ و نەخۆشیە سەرچاوە ئاژەڵییەکان - Transboundary Animal Diseases and Zoonotic " پێشکەش کرا.
پانێڵی دووەمی وێرکشۆپەکە لەلایەن (م.ی. نیهایت ابراهیم محمد)، سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵ بەڕێوەبرا. تیایدا سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "سیستەمەکانی چاودێریکردنی نەخۆشیەکانی ئاژەڵ لە وڵاتە پێشکەوتوو و تازە پێشکەوتووەکاندا - Animal Biosurveillance in the developed and developing countries"، لەلایەن (د. نازم همزە ڕەسوڵ)، بەڕێوەبەری کوالیتی کۆنتڕۆڵ لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە، پێشکەشکرا. هاوکات، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵی عێڕاقی فیدڕاڵ، لەژێر چاودێری ڕێکخراوی (Livestock International) و بەسپۆنسەری وەزارەتی بەرگری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، شیکرایەوە. ئامانج لەپڕۆژە هاوبەشەکە دامەزراندنی سیستەمی چاودێریکردنی نەخۆشیەکانی ئاژەڵە لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان.