ئەمڕۆ (28ی شوباتی 2022) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەپای پێشكەشكردنی سیمینار لەخولی پەرەپێدانی توانا مرۆییەكانی فەرمانبەران بڕوانامەی رێزلێنانیان پێبەخشرا.
لەرێورەسمێكدا بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) و هەریەك لەیاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ بەڕێز (پ.ی.د. احمد محمود) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و بەڕێز (پ.ی.د. دارا تۆفیق كاكەئەمین) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، بڕوانامەی رێزلێنانی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەخشرا بەژمارەیەك مامۆستا كە لەخولی (پەرەپێدانی توانا مرۆییەكانی فەرمانبەران) كە لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بۆ فەرمانبەرانی تازە دامەزراو لەرۆژی (٧ی شوباتی ٢٠٢٢ بۆ ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢) رێكخرابو. وانەیان وتبۆوە.
لەوتەیەكیشدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، بەگرنگیەوە باسی لەرێكخستنی خولەكە كردو كاریگەری ئەرێنی ئەم جۆرە خولانەی بۆ ئامادەبوان رونكردەوە، و دواتریش لەرێورەسمەكەدا بڕوانامەی رێزلێنان بەمامۆستاكان بەخشرا.