University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی شێوازی وانەوتنەوەی هاوچەرخ ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، سیمینارێکیان بۆ مامۆستا (خلیل علی) بەناونیشانی ”شێوازی وانەوتنەوەی هاوچەرخ لە باخچەی منداڵان“ ڕێکخست.
ئەمڕۆ سێ شەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی باخچەی ساوایان لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکیان بۆ مامۆستا (خلیل علی) ڕاهێنەری پەروەردەیی بەناونیشانی ”شێوازی وانەوتنەوەی هاوچەرخ لە باخچەی منداڵان“ ڕێکخست. 
لە سیمینارەکەدا، مامۆستا خەلیل باسی لەچەمکە پێویستییەکانی پەرەوەردەی هاوچەرخ کرد، هەروەک باسیشی لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی وانەوتنەوەی هاوچەرخ کرد بەتایبەت لە باخچەکانی منداڵان، هەر لەسیمینارەکەدا مامۆستا خەلیل ڕێگاکانی بنیادنانی کۆمەڵگەی هاوچەرخی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە و، شێوازی وانەوتنەوەی هاوچەرخیشی بە بنچینەی ئەو بنیادنانە ناوبرد .