خوێندكارێكی بەشی زمانی عەرەبی لەکۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین بەناوی (هێدی ئەبوبکر ابراهیم) ، وەک یەکەم خوێندکاری هەڵبژێردراو لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ دیبەیتی گەنجان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتەواوی پرەنسیپە ئەکادیمی و نێودەڵەتیەکانی کۆنفڕانس بەشێوازێکی ئەکادیمی بەشداری لەکۆنفرانسەكەدا كرد كە رۆژانی 11 و 12ی شوباتی 2022 لەنادی ئیماراتی عیلمی - کۆمەڵەی زانستی ئیماڕاتی لەدوبەی بەڕێوەچوو.
دوای کۆتایی هاتن و هەڵسەنگاندنی کەسایەتی و بابەتە پێشکەشکراوەکان، خوێندکارەكەی زانكۆی راپەڕین لەلایەن گەنجانی بەشداربوان و لیژنەی چاودێری کۆنفڕانس و کۆمەڵەی ئیماڕاتی زانستی بڕوانامەی توێژەری نێودەوڵەتی لەلایەن سەنتەری زانست و توێژینەوەی دوبەی - ئیماڕات پێدرا .