ئەمڕۆ شەممە ٥ی ئاداری ٢٠٢٢، لە(٣١) مین ساڵیادی راپەڕینی (٥)ی ئاداری (١٩٩١)دا،سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لەژێر دروشمی (رانیە پایتەختی ئازادی)یە فێستیڤاڵی کەلتوری و زانستی رێکخست.
بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و، بەڕیز (هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و جەماوەرێکی زۆری ناوچەکە، سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لە (٣١) مین ساڵوەگەڕی راپەڕینی ٥ی ئاداری ١٩٩١دا، لەژێر دروشمی (رانیە پایتەختی ئازادی)یە فێستیڤاڵێکی گەورەی کەلتوری و زانستی سازکرد.
لە سەرەتادا فێستیڤاڵەکە، لەلایەن سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین کرایەوە، لە فێستیڤاڵەکەدا خوێندکارانی سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەین و بەهرەمەندان و ناوەندە زانستییەکانی دەرەوەی زانکۆ، بەرهەمی کەلتوری و زانستی و کارە دەستییەکانی خۆیان نمایش کرد و بوونە جێی سەرەنج و پەسەندی ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە.