University of Raparin Logo

یاری کۆتایی فوتساڵی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٢، بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگر و سەرۆکی بەش و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران، لەیاریگای زانکۆ، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

لەیارییەکەدا خوێندکارانی هەردوو بەشی ئینگلیزی و کۆمپیوتەر ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە، لە یارییەكی بەهێزدا و دوای ململانێیەکی زۆر لەنێوان خوێندکارانی هەردوو بەش، کوڕانی بەشی ئینگلیزی توانیان نازناوی خولەکە بە دەستبهێنن، دوای ئەوەی بە ئەنجامی (1-0) سەرکەوتن بەسەر کوڕانی بەشی کۆمپیوتەردا.
دوای تەواوبونی یارییەکە، لە مەراسیمێکی تایبەتدا لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆوە خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانانی هەردوو بەشدا دابەشکرا.
جێی ئاماژەیە، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و رۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین ساڵانە خولی تۆپی پێی فوتساڵ بۆخوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆ دەکاتەوە، ئەمسالیش خولەکە بە بەشداری ١٦ بەش دەستیپێکرد، یارییەکانی سەرەتای خولەکە بەشێوازی (تاکی) یەک دۆران بەڕێوەچوو، قۆناغی دووەمی خولەکەش بەشێوازی دوودۆران بەرێوەچوو، لەیاری کۆتایی خولەکەدا خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی توانیان سەرکەوتن تۆمار بکەن و ببنە پاڵەوانی خولەکە.