لە ڕۆژانی ٦-٧ی ئاداری ٢٠٢٢، سێ مامۆستای زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەكی زانستی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی زانکۆی کۆیە بەشداربوون، کە لەژێر ناونیشانی (گۆڕانکارییە ئاو و ھەواییەکان و مەترسییە ژینگەییەکانی لە ڕوانگەی جوگرافیاوە) بەڕێوەچوو .
مامۆستایان (م.ی.محمد وتمان محمد، م.ی.سەلام محمود ناصر، د.سەرکار حمد خدر) مامۆستا لەبەشی جوگرافیای زانكۆی راپەڕین، بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی ( Using object-based image analysis approach for analyzing the impact of annual average change of climate elements on LULC change in northern of sulaimani province ) بەشداری كۆنفڕانسەكە بوون، کە بەشی جوگرافیای لە زانکۆی کۆیە بە بەشداری چەندین توێژەری ناوخۆیی و بیانی ڕێکیخستبوو .