(پێشەوا کاکەیی ) فەرمانبەرلە زانکۆی راپەڕین - کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، کتێبی «لە پەنجەرەوە، دەڕوانمە گوێدرێژەکەی نالی» چاپ و بڵاودەکاتەوە. کە ئەم کتێبە، دوازدەیەمین بەرهەمی نووسەر و شاعیرە. کاری ڕێنووس و هەڵەچنی «وشیار عەلی» و کاری بەرگ «ئیبراهیم ساڵح» ئەنجامیان داوە و لە چاپخانەی کارۆ چاپ کراوە.
لهبارهی ئهم پەڕتووکەوە پێشەوا کاکەیی دهڵێت:
ئەم بەرهەمە: ئەزموونێکی نوێی شیعری منە کە لە (شیعر و پەخشانەشیعر)دا خۆی دەبینێتەوە. هەندێک شوێن بۆ ڕەگەزی تریش. دەمەوێت خۆم لە پێشەکی ببوێرم. تهنيا سەرنجێکی خێرا بۆ خوێنەران به جێ دههێڵم. نالى (مهلا خدرى ئهحمهدى شاوهيسى ميكايهڵى 1800-1877) بیانوویەک بوو بۆ من تا بتوانم بدوێم. لە ڕوانگەی: سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری، ئایینی و زمانهوانییەوە کارم لەسەر ئەم شیعر و پەخشانەشیعرانە کردووه و دۆخی دوای نالیم پێيان خوێندووهتەوە. ئەم شیعرانە بە زمانێکی ڕەخنەیی، کاری توێژینەوەييی خۆيانيان کردووە. چهند نیوەبەیتێكى نالیم هێناوە و ڕەخنە و وەڵام و سەرنجی خۆمم بۆيان هەبووە. ئەوەی دەمەوێت لێرەدا بیڵێم، ئەوەیە کە لە سەرتاپای شیعر و پەخشانەشیعرەکاندا لە ڕوانگەی ڕیالیزمی ڕەخنەیییەوە دوواوم.
لە ئێستادا چەندین توێژینەوە و خوێندنەوە بۆ شیعرەکانی کراوە و ئێستاکە سێ کتێبی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی، دانەیەکیان چاپ و بڵاو کراوەتەوە و کۆمەڵەشیعرێکیشی وەردەگێردرێ بۆ زمانی عەرەبی. لە داهاتوودا دەکەونە بەر دیدی خوێنەرانی فارسزمان و عەرەبزمان. چەندین ڕێزلێنانی وڵاتانی پێ بەخشراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، چەند شیعرێکیشی وەرگڕدراونەتە چەندین زمانی تر…