University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداری سیمپۆزیۆمێکی پەروەردەیی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی ٦ی ئاداری ٢٠٢٢، مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەشداری لە سیمپۆزیۆمێکی هاوبەشی نێوان چەند زانکۆیەکدا کرد.
دکتۆر مسلم حسن، مامۆستا لە بەشی مێژووی زانكۆی راپەڕین، بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەشداری لە سیمپۆزیۆمێکی زانستیدا کرد، بەناونیشانی (بە پەروەردەییکردنی هاوڵاتی ) کە بەھاوبەشی لە نێوان زانکۆکانی (هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان و سلێمانی و پۆلەتەکنیکی سلێمانی) رێکخرابو.
توێژەرەكەی زانكۆی راپەڕین بە سیمنارێکی زانستی بەناونیشانی (ڕۆڵی پەروەردە لە بنیاتنانی بەهای هاوڵاتیبوون ) بەشداری سیمپۆزیۆمەکە بوو.