لەدرێژەی کەروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین، هۆبەی ڕاگەیاندنی کۆلێژی پەروەردە لەكەمپەسی قەڵادزێ ڕۆژی (7ی شوباتی 2022)، خولێکی جواننوسی بۆ خوێندکارانی بەشی پەروەردەو دەروونزانی کۆلێژی پەروەردە کردەوە.
وانەكانی خولەكە لەلایەن مامۆستا ئیدریس عبداللە لێپرسراوی هۆبەی راگەیاندن لەكۆلێژی پەروەردە دەوترێنەوەو لەئێستادا خولەكە بۆ سەرجەم بەشەكان بەردەوامەو بۆ هەر بەشێك سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. لەم خولەدا سەرەتا باس لەمێژوو و هونەری کاری جواننوسی "خەتی ڕوقعە " کرا کە تیایدا خوێندکار بەهونەری جواننوسی خەتی ڕوقعە وەک دەستکەوتێکی ماددی و مەعنەوی ئاشنا کراو هەروەها باس لەڕۆڵی جواننوسی لەبرەودان بەگەشەسەندن و بەرەوپێشبردنی زمانی دایک درا .
جوان نوسی مێژوویەکی کۆنی هەیە، زۆرێک لەوڵاتان بەهونەری جوان نوسینەکەیان دەناسرێنەوەو خاوەنی شوناسێکی کەلتوری تایبەتن، یەکێک لەو وڵاتانەی کە بەهۆی کاری جوان نوسیەوە هونەرێکی تایبەتیان وەرگرتووە وەک ؛وڵاتی ئێران کە تیایدا خەتی شکستەو نوس تعلیق بۆتە فەرهەنگێکی کلتوری و پیشەیی، لەهەندێ وڵاتانی عەرەبیش خەتی ڕوقعەو دیوانی و ثولث و ئینجازەو نوسخ و ... ، هەریەکێک لەم وڵاتانە برەو بەکاری جواننوسی دەدەن و وەکو پیشە سودی لێ وەردەگرن و دەسکەوتێکی ماددی و مەعنەوییان لێ دەستدەکەوێت.
بڕیارە لەداهاتویەكی نزیكدا لەسەر بونی خواستی خوێندكار هەمان خول لەكەمپەسی رانیەی زانكۆی راپەڕینیش بكرێتەوەو خوێندكارانی سەرجەم كۆلێژو بەشەكان دەتوانن بەشداربن بێبەرامبەرو لەكۆتایی خولەكەشدا بڕوانامەی بەشداربونیان پێدەدرێت.