University of Raparin Logo

سێیەمین كۆنفڕانسی دیبەیتی ئەكادیمی لەزانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە (٩ی ئاداری ٢٠٢٢) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، بەئامادەبونی (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن و خوێندكاران و مامۆستایانی هەردو بەشی ئینگلیزی لەكەمپەسی رانیە و قەڵادزێ-ی زانكۆی راپەڕین، سێیەمین كۆنفڕانسی دیبەیتی ئەكادیمی بەسەرپەرشتی بەشی ئینگلیزی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و بەسپۆنسەری كۆمەڵگای پەروەردەیی فام بەڕێوەچوو.

 

سەرەتا (پ.ی.د. رزگار حاجی صاڵح) راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، وتاری راگرایەتی پێشكەشكرد: تیایدا باسی لەگرنگی كۆنفڕانسەكە كرد كە فاكتەرێكی گرنگ دەبێت بۆ هاندانی خوێندكارانی بەشەكانی ئینگلیزی و سەرجەم بەشەكان بۆ گەشەپێدانی توانستی زمانەوانی خوێندکاران.
كۆنفڕانسەكە لە (٤) پانێل پێكهاتبوو، و هەمو قۆناغەكانی بەشەكانی ئینگلیزی لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران لەكەمپەسی رانیەو قەڵادزێ بەشداریان تیایدا كرد.
لەپانێلی یەكەمدا كە دەربارەی (خوێندنی ئەلیكترۆنی و خوێندنی ناو پۆل) بوو ، دیبەتەكە لەنێوان خوێندكارانی قۆناغی یەكەم لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران لەهەردوو بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و كۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو، هەروەها پانێلی دووەم دەربارەی (قەدەغەكردنی یارییە ئەلیكترۆنییەكان) بوو، كە دیبەیتەكە لەنێوان خوێندكارانی قۆناغی دووەم لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران لەهەردوو بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و كۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو.
لەپانێلی سێیەمدا كە دەربارەی (كاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەكانی سۆشیال میدیا) بوو، دیبەیتەكە لەنێوان خوێندكارانی قۆناغی سێیەم لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران لەهەردوو بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و كۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو، هەروەها كۆتا پانێلیش كە دەربارەی (لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكانی كۆچكردن) بوو، دیبەتەكە لەنێوان خوێندكارانی قۆناغی چوارەم لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران لەهەردوو بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و كۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو.
هەروەک لەكۆتایی كۆنفڕانسەكەشدا وتاری سەرۆكایەتی بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەلایەن (پ.ی.د. جەمال علی عومەر) پێشكەشكراو تیایدا باسی لەگرنگی كۆنفرانسەكەو چالاكیە زانستییە هاوشێوەكان كرد.
كۆنفڕانسەكە لەلایەن (پ.ی.د. ئاراز رمضان) مامۆستای وانەی دیبەیت و (م. كامەران محمد وەسمان) دەرچووی بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، سەرپەرشتی كرا.