ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ١٠ی ٣ی ٢٠٢٢، چوار مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بە ٢ توێژینەوەی جیاواز بەشداریان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی International Conference on English, Literature, and Translation Studies لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا کرد.
یەکێک لە توێژینەوەکان بە ناونیشانی Kurdish EFL Students’ Perceptions about the Use of E-learning During the Covid-19 Lockdown لە لایەن د. هاوڕاز قادر و مامۆستا هادی حسێن پێشکەشکرا. هەروەها توێژینەوەیەکی تریش بە ناونیشانی Investigating the Quality of Language Tests; Calculating the Reliability Coefficient of Placement Test as a Case Study لە لایەن د. جەمال علی و مامۆستا سەردار عبدالله پێشکەش کرا.
جێگەی ئاماژەیە ئەم کۆنفرانسە لە زانکۆی کۆمار بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامی هەبوو لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی ٣ بەڕێوەچوو. توێژەران لە ژمارەیەک وڵاتی جیاوازەوە هاتبوون لەوانە ئیسپانیا و عوممان و ئەردەن و تورکیا و ئۆکرانیا. لە کۆتایدا بڕوانامەی بەشداربوون پێشکەش بە توێژەران و ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە کرا.