ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٢، لە کۆلێژی پەروەردە-قەڵادزێ لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕۆژی جلی کوردی بەرز ڕاگیرا.
بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.هیوا مینە محمود) ڕاگری کۆلێژ و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردە-قەڵادزێ، بە ڕێکخستی چەند چالاکیەک و پۆشینی جلی کوردی ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.
جێی ئاماژەیە، ساڵانە ڕۆژی ١٠ی ئادار وەک ڕۆژی نەتەوەیی پۆشینی جلی کوردی ناسراوە، هاوڵاتیان بەپۆشینی جلی كوردی لە دامودەگاکان و شوێنە جیاجیاکان ئەم رۆژە نەتەوەییە بەرز رادەگرن.