University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین بڕوانامەیەكی نێودەوڵەتی پێبەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

زانكۆی راپەڕین بڕوانامەیەكی نێودەوڵەتی پێبەخشرا لەپای ئەوەی لەهەفتەی چالاکی نێودەوڵەتی هۆشیاری گەشەپێدانی بەردەوامی (۲۰۲۲)دا وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ڕێکخست وەک بەشێک لەچالاکیە نێودەوڵیەتەکانی ڕێکخراوی (University Global Coalition) کە لەلایەن زانکۆی ویلایەتی نیویۆرکی – ئەمریکا سەرپەرشتی کرا.

بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانكۆی راپەڕین بەهاوبەشی لەگەڵ فاکەڵتی یاسای زانکۆی "سەینت کلیمێنت ئۆهریدسکی مەکدۆنیای باکور، وێرکشۆپی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام ڕێکخست، لەو وێرکشۆپەدا گرنگی درا بەپێنچ ئامانجی سەرەکی گەشەپێدانی بەردەوام کە بەشێکن لەو ۱۷ ئامانجانەی کە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەجێندای ۲۰۳۰ دایناون لە گرینگترینیان:
بنبڕکردنی هەژاری، بێ هەژاری
تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی
کوالێتی پەروەردە
یەکسانی ڕەگەزی
کەم کردنەوەی نایەکسانیەکان
کامپەینی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی بەردەوام لە ۲۸ شوباتی ۲۰۲۲ دەستی پێکردو لە ٤ ئاداری ۲۰۲۲ کۆتایهات كە تێیدا زیاتر لە ٥۰ چالاکی نێودەوڵەتی لەڕێگەی ئۆنلاین و لەناو کامپەسی زانکۆکان ڕێکخرانة زانکۆی ڕاپەرین وەک تەنها زانکۆی کوردستان و عیراق بەشداربو.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر پەیمان ڕەمەزان سەرپەرشتی ڕیکخستن و بەڕیوەبردنی ئەوچالاکییە کردو بەپێگەی ئەلیكترۆنی زانكۆی راپەڕینی ڕاگەیاند کە بەشداریکردنی زانکۆ لەچالاکیە نێودەوڵەتیەکان کە پەیوەستن بەپرسە هەنووکەیەکان کە نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر ئاستی جیهان کاریان لەسەردەکات گرنگە بۆ ناساندنی زانکۆی راپەڕین و لەهەنگاوی دواتر زانکۆی راپەڕین بەشداری زیاتری دەبێت لەچالاکییە زانستیەکان لەسەر ئەو پرسە. وتیشی: لەداهاتویەکی نزیکدا زانکۆی راپەڕین دەبێتە ئەندامی ئەو دامەزراوەیە بۆ زیاتر گرینگیدان بەگەشەپێدانی بەردەوام لەساڵانی داهاتوودا بەسەرپەرشی یونیتار (United Nations Institute for Training& Research)