روژى سێ شەممە، لههۆڵی چالاکییەکانی سەنتەری زمان و پەرەپێدان لەزانكۆی راپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستهرنامەی توێژەر (ڕەسوڵ مصطفی) خوێندکاری ماستەر لە بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی راپەڕین، بەناونیشانی (پرسی دادپەروەری لای لای خەلیفەکانی ڕاشدین و ئومەوی"١١-١٠١ک/٦٣٣-٧٢٠ز) ئەنجامدرا.
لهكۆتایی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆكهدا، توێژینەوەکە لهلایهن ئەندامانی لیژنهی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لەبەڕێزان:
- پ.ی.د. نەریمان عبداللە علی/زانکۆی هەڵەبجە/سەرۆکی لیژنە.
- پ.ی.د. زریان سالار حمە عارف/زانکۆی سلێمانی
ئەندام.
- پ.ی.د. شەهلە برهان عبداللە/ زانکۆی سەلاحەدین/ئەندام.
- پ.ی.د.احمد رضا احمد/ زانکۆی ڕاپەڕین/ ئەندام و سەرپەرشتیار.