مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، كتێبێكی تازەی دەربارەی بەناونیشانی (شرۆڤەی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت - عێراقی ژمارە (٢١)ی ساڵی (٢٠١٣) هەموارکراو (کارا). بڵاوكردەوە.
مامۆستا ابراهیم عمر ابراهیم خۆشناو مامۆستا لەبەشی یاسا، و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی زانکۆی راپەڕین، نوسەری كتێبەكە بەپێگەی ئەلیكترۆنی زانكۆی راپەڕینی راگەیاند: كتێبەكە تازەكەی ناوبرا بەشێوەیەک لەسەرەتاوە مانای موڵک و ماڵی دەوڵەتی لەچاوی یاساوە خستۆتەڕو، پاشان تەواوی دەقەیاساییەکانی پەیوەست بەفرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی نەگوازراوەی گەنگەشە کردوە لەچوارچێوەی بەشی یەکەمی پەرتووکەکەدا، لەبەشی دووەمی پەرتوکەکەدا نوسەر تیشکی خستۆتەسەر چۆنیەتی فرۆشتن و بەکرێدانی مڵک وماڵی گوازراوەی دەوڵەت. گەنگەشەکردنی ئەمانەی لەسەرەوە ئاماژەیانپێدرا لەمیانەی بەراورد کردنی دەقە یاساییەکانی یاسای فرۆشتن وبەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت عێڕاقی ژمارە (٢١)ی ساڵی (٢٠١٣) هەموارکراو (کارا)بە دەقە یاساییەکانی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢)ی ساڵی (١٩٨٦)ی هەڵوەشاوە. لەمەوە نوسەر تەواوی نەنگیەکانی یاسا بەرکارەکی خستۆتەڕو لەگەڵ پێشکەشکردنی چارەسەرە یاسایەکان پەیوەست بەنەنگیەکان.