University of Raparin Logo

کۆرسێكی نوێی پێداگۆجی بۆ پێدانی نازناوی زانستی لەزانكۆی راپەڕین دەكرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مەرج و ڕێنماییەکانی بەشداریکردن لە کۆرسی پێداگۆجی بۆ نازناوی زانستی

1- خولەکە لە ناو کامپەس بەڕێوەدەچێت.
2- ماوەی خولەکە (6) شەش مانگ و هەفتەی (2) ڕۆژ بەشێوەی تیۆری و ڕووبەڕوو و (2) ڕۆژ بەشێوەی پڕاکتیکی دەبێت.

3- بەشداربوو مەرجە هەڵگری بڕوانامەی (ماستەر یان دکتۆرا)ی ئەکادیمی بێت لەیەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوەوە یان دەرەوەی هەڕێمی کوردستان. لە حاڵەتێکدا ئەگەر بڕوانامەی لەزانکۆکانی دەرەوەی وڵات بەدەستهێنابوو، پێویستە بریاری یەکسانکردنی بڕوانامەی لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بۆ دەرچووبێت، یان پشتگیری نوسراو لەوەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بهێنێت کە مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لەپرۆسەدایە. لەم حاڵەتەدا، تاوەکو بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لەوەزارەت بۆ بەشداربووی خول دەرنەچێت یان ئەگەر بڕوانامەکەی بەئەکادیمی هەژمارنەکرا، ئەوا بڕوانامەی خولی پێداگۆجی پێنابەخشرێت. ئەگەر خوازیار لەناوەوەی هەرێم خوێندنەکەی تەواو کردبێت، پێویستە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی لەلایەن زانکۆکەی بۆ دەرچووبێت، یان نامەی پشتگیری لەبەشەکەی بهێنێت کە سەرجەم پێداویستییەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی تەواو بووە.
4- مەرجە خوازیار توانستی زمانی ئینگلیزی بەلایەنی کەم (5) ی (IELTS Academic) یان نمرەی (٥٩) ی (TOEFL-IBT) یان نمرەی (٤١٤) ی (TOEFL-PBT) یاخود (٥٣) ی (Pearson Academic -PTE) هەبێت لە کاتی پرۆسەی پیشکەشکردن، یان بڕوانامەی ئاستی (Pre-Intermediate) لەسەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، کە لە سەرەتای ساڵی (٢٠١٩) بەشێوازی نوێ کراوەتەوە، بەسەرکەوتوویی بەدەستهێنابێت و بڕوانامەی تەواوکردنی ئاستەکەی پێبەخشرابێت. سەبارەت بەبڕوانامەی خولی زمانی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، كە لەسەرەتای ساڵی (٢٠١٩)-ەوە بە شێوازی نوێ کراوەتەوە، بۆ ماوەی (٣) ساڵ کاری پێدەکرێت. هەروەها تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی زمانی ئینگلیزی وەکو (IELTS Academic, TOEFL IBT, TOEFL PBT, Pearson Academic) بۆ ماوەی (٣) ساڵ ، لەسەر بنەمای ڕێکەوتی تاقیکردنەوە، کاریان پێدەکرێت بەمەرجێک ئەو بڕوانامانەی کە ماوەی دوو ساڵیان بەسەردا تێپەڕیوە پێشووتر ڕاست و دروستی بۆ بڕوانامەکانیان لەزانکۆکان ئەنجامدرابێت.
٥- بۆ ناونووسین، تکایە ئەم فۆڕمە پڕ بکەوە. ناونووسین لە ڕێکەوتی (٨-٣-٢٠٢٢)-وە تا ڕێکەوتی (7-٤-٢٠٢٢) بەردەوام دەبێت.
فۆڕمی ناونووسین:
https://forms.gle/1QingTdAbtFVUdFa9