University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمی ڕۆڵی سیاسی و شارستانی دەڤەری ڕاپەڕین لەمێژوی کۆندا بەڕێوەچو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە (28ی ئاداری 2022)، بەشی مێژوی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێکی بەناونیشانی ڕۆڵی سیاسی و شارستانی دەڤەری ڕاپەڕین لەمێژوی کۆندا، رێكخست.

لەسەرەتای
لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتەیەك لەلایەن (د. هاوكار محی الدین جلیل) سەرۆكی بەشی مێژو پێشكەشكرا بەگرنگیەوە باسی لەسیمپۆزیۆمەكە كرد. دواتر پانێلی یەكەم سیمپۆزیۆمەكە لەلایەن (د. رسوڵ ابراهیم رسوڵ) بەڕێوەبراو تیایدا سێ سیمینار پێشكەشكرا، سیمینارێك بەناونیشانی (رۆڵی شارستانی كتێبخانەی شمشمارە لەدەوڵەمەندكردنی مێژوی كوردستان و وڵاتی دوو روباردا) لەلایەن (پ.د. عماد عبدالقادر محمد سعید) پێشكەشكرا، هەروەها سیمینارێكی دیكە بەناونیشانی (لێكۆڵینەوەیەكی میژویی لەبیروباوەڕی خورییەكان) لەلایەن (پ.ی.د. حلمی رسوڵ رەزا) پێشكەشكراو سیمیناری سێیەمیش لەلایەن (پ.ی.د محمدامین علی عبداللە) دەربارەی (دەڤەری راپەڕین لەدەقە مێژوییەكانی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشوری یەكەمدا) پێكەشكرا.
لەپانێلی دوەمی سیمپۆزیۆمەكەشدا كە لەلایەن (د. هاوكار محی الدین جلیل) بەڕێوەبرا دوو سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم بەناونیشانی (رۆڵی سیاسی و سەربازی شانشینی سیمۆرم لەسەردەمی پاشا – ئیدسن، زابا زونا- لەدەڤەری راپەڕیندا) لەلایەن (م.ی.علی عبداللە محمود) پێشكەشكرا، هەروەها سیمیناری دوەم لەلایەن (م.ی. سەردار احمد خدر) بەناونیشانی (كنەو پشكنینەكان لەدەڤەری راپەڕین لەماوەی نێوان ساڵانی (1956 – 1960)دا پێشكەشكرا.
لەكۆتایی پانێلەكانیشدا گفتوگۆی بەشداربوان بەڕێوەچو و سیمپۆزیۆمەكە بەوتەی كۆتایی و دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر پێكەشكارانی سیمینارەكاندا كۆتایی پێهات.