چەند مامۆستایەكی بەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەپێشكەشكردنی توێژینەوەی زانستی بەشداریان لەدەیەمین کۆنفرانسی زانستی زانکۆی گەرمیان کرد لەژێر ناونیشانی بەڕێوەبردنی وشکەساڵی و کەمبونەوەی ئاو كە رۆژانی (27 و 28ی ئاداری 2022) رێكخرا.
لەكۆنفڕانسەكەدا هەریەك لە (پ.ی. د.بیستون احمد حسین و م. علی حسن علی) مامۆستایان لەبەشی جوگرافیای زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەک بەناونیشانی (شیکاری جوگرافی بۆ بەنداوە پێشنیارکراوەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و کاریگەریان لەسەر وشکەساڵی و ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی سەنتەرە شارنشینەکان) بەشداریان لەكۆنفڕانسەكەدا كرد.
هەروەها (م. ی. سەلام محمود ناصر)یش مامۆستا لەبەشی جوگرافیای زانکۆی ڕاپەڕین، بەتوێژینەوەیەکی هاوبەش بەناونیشانی: "شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان دیاردەی وشکی ئاووهەوایی و گۆڕانی ڕووپۆشی ڕووەکی لەقەزای دەربەندیخان لەماوەی نێوان ساڵانی (2008- 2021) بەجێبەجێکردنی میتۆدی (OBIA)"، لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان بەشداریکرد لەكۆنفڕانسەكەدا.