ئەمڕۆ سێشەممە (29ی ئاداری 2022) لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین پێنجەمین فێستیڤاڵی بەشی باخچەی ساوایان لەژێر ناونیشانی (پەرەپێدانی توانا زانستی و هونەریەكانی خوێندكاران) دەستی بەكارەكانی كرد.
چالاكیەكانی فێستیڤاڵەكە دوو رۆژ دەخایەنێت و لەرۆژی یەكەمدا كە ئەمڕۆ بەڕێوەچو تیایدا پێشانگای كارە هونەریەكانی خوێندكاران و میوزیك و شانۆ و گۆرانی و خواردنە كوردەوارییەكان پێشكەشكران.
لەرۆژی دووەمی فێستیڤاڵەكەدا كە رۆژی چوارشەممە (30ی ئاداری 2022) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ بەڕێوەدەچێت، تیایدا چەند سیمینارێك لەلایەن خوێندكارانی بەشی باخچەی ساوایان پێشكەشدەكرێن.