ئەمڕۆ چوارشەممە (30ی ئاداری 2022)، بەشی بیركاری لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، وێركشۆپێكی بەناونیشانی رەوتی بەرەوپێشچونی پڕۆژەكانی خوێندنی باڵا، بۆ خوێندكارانی خوێندنی ماستەر رێكخست.
لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا وتەیەك لەلایەن (پ.ی.د. رزگار حاجی صاڵح) راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت پێشكەشكراو بەگرنگیەوە باسی لەرێكخستنی ئەم جۆرە وێركشۆپە زانستیانە كرد بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا.
دواتر لەپانێلی یەكەمی وێركشۆپەكەدا سێ سیمینار پێشكەشكران، سیمینارێك بەناونیشانی (Numerical Techniques to Solve Mixed Volterra-Fredholm Integro-Differential Equations of the Fractional Order Based on Operational Matrix of Quaditure Methods) لەلایەن (هیوا عبداللە رسوڵ) پێشكەشكرا، هەروەها سیمینارێكی دیكە بەناونیشانی (On gw-Prime Submodules) لەلایەن (هەژار علی سعید علی) پێشكەشكراو سیمیناری سێیەمیش لەلایەن (حسن علی احمد) دەربارەی (Integrability of Sprott's system model L) پێكەشكرا.
لەپانێلی دوەمی وێركشۆپەكەشدا كە لەلایەن سێ سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم بەناونیشانی (Mathematical Modeling of the COVID-19 Pandemic with Computational Simulations) لەلایەن (ئەژی صابر محمد) پێشكەشكرا، هەروەها سیمیناری دوەم لەلایەن (خالید ابراهیم عبداللە) بەناونیشانی (Some Results on Bi-univalent Functions Associated with My Master Thesis)دا پێشكەشكراو كۆتا سیمیناریش لەلایەن (بەشدار محمود محمد) بەناونیشانی (Hopf Bifurcation Analysis of a Chaotic System). پێشكەشكرا.