ڕۆژی سێ شەمە )29/3/2022( لەزانکۆی هەڵەبجە بەئامادەبونی سەرۆک بەشەکانی جوگرافی زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستانی ( راپەڕین، سلێمانی، گەرمیان، خانەقین، کۆیە، هەڵەبجە) وێرکشۆپێک ئەنجامدرا كە بەڕێوبەری دڵنیایی جۆری وەزارەتی خوێندباڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی بەشی جوگرافی لەزانکۆی لیۆن لەفەرەنسا بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری ۆرکشۆپەکەیان کرد.
وێركشۆپەكە تایبەت بوو بەپێداچونەوەو رێكخستنەوەی وانەكانی خوێندنی بەشەكانی جوگرافیا، ئامانج لەم وێرکشۆپە ئەم خاڵانەی خوارەوەبون:
١. بەرەو پێشبردن و نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن.
٢. گۆڕینی ناونیشانی بەش
٣. داڕشتنی پڕۆگرامی بەشەکان بەشێوەیەک کە لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێت.
٤. هەوڵدان بۆ سودبینینی زیاتر لەتەکنەلۆجیا بەتایبەت GIS، ئەمەش بەمەبەستی زیاتر بەپڕاکتیککردنی بەشی جوگرافیاو بەستنەوەیان بەبازاڕی کار هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگیدانی زیاتر بەبوارەکانی ژینگەو پەرەپێدان و پلاندانان و گەشتوگوزاو دەرامەتە سروشتیەکان.