ڕۆژی چوارشەممە (30ی ئاداری 2022)، له‌هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردە، گفتوگۆی توێژینەوەی ماسته‌ری خوێندكاری باڵا (شۆخان قادر حسن) خوێندکاری ماستەر لەبه‌شی زمانی کوردی- زمان، به‌ناونیشانی :(گونجاندنی فۆنۆلۆژیانەی وشەی وەرگیراو لەزمانی کوردی‌دا) ئەنجامدرا.
له‌كۆتایی گفتوگۆیه‌كه‌دا توێژینەوەی ماسته‌رەكە له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان: (پ.ی.د. نەریمان عبداللە خۆشناو) زانکۆی سەڵاحەددین، سەرۆکی لیژنە. (پ.ی.د. عادل ڕشید قادر) زانکۆی سلێمانی، ئەندامی لیژنە. (پ.ی.د. شێرزاد سعید صدیق) زانکۆی سۆران، ئەندامی لیژنە. (پ.د. شێروان حسین حمد) زانکۆی ڕاپەڕین، ئەندام و سەرپەرشتار.