ئەمڕۆ پێنجشەممە (31ی ئاداری 2022)، له‌هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردە، گفتوگۆی توێژینەوەی ماسته‌ری خوێندكاری باڵا (عثمان شخصە مامە) خوێندکاری ماستەر لەکۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین، به‌شی زمانی کوردی- زمان، به‌ناونیشانی : (شیکردنەوەی ڕستە لەزمانی کوردی‌دا بەپێی تیۆری ڕێزمانی ئەرک و ئاماژە ) ئەنجامدرا.
له‌كۆتایی گفتوگۆیهكهدا توێژینەوەی ماستهرەكە له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان: (پ.د. شهاب طیب طاهر) زانکۆی راپەرین، سەرۆکی لیژنە. (پ.ی.د. ئازاد ئەمین باخەوان) زانکۆی کەرکوک، ئەندامی لیژنە. (پ.ی.د. نەوزاد ئەنوەر عومەر) زانکۆی کۆیە، ئەندامی لیژنە. (پ.ی.د. شێرزاد سعید صدیق ) زانکۆی سۆران، ئەندام و سەرپەرشتار.