University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی (31ی ئاداری 2022)، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (ٲحمد محمد سلیم) مامۆستا لەکۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، بەناونيشانى: (دلالات النسق النحوي في الربع الأخير من القرآن الكريم) لەهۆڵی گفتوگۆی كۆلێژی زمانی زانكۆى سلێمانى، لەبواری پسپۆری زمانى عەرەبى ئەنجامدرا.

دوای گفتوگۆ لەسەر تێزی دکتۆراکە، ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ بڕوانامەی دکتۆرایان بەخوێندکاری ناوبراو بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوو:
٭ پ.د. دڵسۆز جعفر حسێن ، زانکۆی سلێمانی، سەرۆکی لیژنە.
٭ پ.د. خليل رەشيد أحمد ، زانکۆی چەرمۆ ، ئەندامی لیژنە.
٭ پ.ی.د. سامان صلاح صابر ، زانکۆی هەڵبجە ، ئەندامی لیژنە.
٭ پ.ی.د. دانا أحمد مصطفا ، زانکۆی پۆلۆتەکنیک ،ئەندامی لیژنە.
٭ پ.ی.د. كورديا أحمد حسن ، زانکۆی سلێمانى ، ئەندامی لیژنە.
٭ پ.د. هيوا عبدالله كريم ، زانکۆی سلێمانى ، ئەندام و سەرپەرشتیار.