ڕۆژی پێنج شەممە (31ی ئاداری 2022)، بەشی کۆمپیوتەر لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، بە ھاوبەشی پەیمانگەی کۆمپیوتەری قەڵادزێی ئەھلی وێركشۆپێكی بەناونیشانی Artificial Intelligenceرێكخست.
لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا وتەیەك لەلایەن (پ.ی.د. رزگار حاجی صاڵح) راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت پێشكەشكراو بەگرنگیەوە باسی لەرێكخستنی ئەم جۆرە وێركشۆپە زانستیانە كرد دواتر لە وێركشۆپەكەدا سێ سیمینار پێشكەشكران، سیمینارێك بەناونیشانی (Artificial Intelligence- An Overview ) لەلایەن (م. سامان محمد) پێشكەشكرا، هەروەها سیمینارێكی دیكە بەناونیشانی (Sentiment Analysis ) لەلایەن (م. کامەران حسێن) پێشكەشكراو سیمیناری سێیەمیش لەلایەن (م.ی ھونەر ئەبوبەکر) دەربارەی (Machine Learning World- GPT-3 as an Example) پێشكەشكرا.